بە مەبەستی پێدانی پارەی ئاو ڕۆژی شەممە لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر دەوام دەکرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ڕایگەیاند، بەمەبەستی هاوکاری کردنی زیاتری هاووڵاتییان و بۆئەوەی زۆرترین هاوڵاتی بتوانن سود لە بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی ئاو ببینن، ڕۆژی شەممە لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر دەوام دەکرێت.  

دەقی ئاگادارییەکە: بەم شێوەیەی خوارەوە هاتووە: 

ئاگادارییەك بۆ هاووڵاتییانی شاری هەولێر.. 

بەمەبەستی خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییان و بۆ هاوكاریكردنی ئەو هاووڵاتییانەی كە لە ڕۆژەكانی دەوامی ئاسایی ناتوانن مامەڵەی سوودمەندبوون لە بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی ئاو بكەن، بۆ سوودوەرگرتن لە بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی قەرزی ئاو، بڕیاردرا كە ڕۆژی شەممە17/9/2022 لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر دەوام هەیە و لە بەیانییەوە تاوەكوو دوای نیوەڕۆ بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكانیان، كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەكە پێشوازی لە هاووڵاتییان دەكەن

لینکی هەواڵی پەیوەندیدار: 



PM:06:20:15/09/2022