پاسێكی عەمرەكاران لەسەر رێگای (چەمچەماڵ - سلێمانی) دەسوتێت

بەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان (چەمچەماڵ ــ سلێمانی) پاسێکی عەمرەكاران گڕیگرت و بە تەواوی سووتا.

شۆڕش ساڵح جاف، ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی چەمچەماڵ ڕایگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەردەم بەنزینخانەی حەمید جاف لە قەزای چەمچەماڵ پاسێك، كە ژمارەیەك هاوڵاتی تێدا بووە و بەرە و فڕۆكەخانەی سلێمانی بەڕێكەوتوون بە مەبەستی ئەنجامدانی عەمرە، لە رێگەدا گڕی گرتووە". 
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تەنها زیانی ماددی لێكەوتەوە.


PM:01:30:16/09/2022