ئەو کچە کوردە (٢٢) ساڵەی لەلایەن هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی پابەندنەبوون بە باڵاپۆشی لە تاران دەستگیرکرا و دواتر ئەشکەنجەدرا، بەهۆی قورسی برینەکانییەوە گیانی لەدەستدا.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ ڕایگەیاند" ژینا ئەمینی (مەهسا ئەمینی) تەمەن (٢٢) ساڵ و خەڵکی سەقز کە ئێوارەی رۆژی سێشەممەی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی (بەرەنگاربوونەوەی پابەندنەبوون بە باڵاپۆشی) درایە بەر لێدان و چووبووە کۆما نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە نەخۆشخانەی کەسرای شاری تاران بەهۆی سهختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستدا".
ژینا ئەمینی لە نزیک شاڕێی حەقانی تاران لەلایەن بەرەنگاربوونەوەی پابەندنەبوون بە باڵاپۆشی دراوەتە بەر لێدان و دوای دەستگیرکردنی گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی وزەرای ئەو شارە.
یەکێک لە نزیکەکانی بنەماڵەی ئەمینی رایگەیاند" ژینا ئەمینی لە کاتی دەستبەسەرکران بە باتۆم دراوەتە بەر لێدان و سەری بە سەختی بریندار بووە دوای گواستنەوە بۆ بەندیخانە باری تەندروستی تێکدەچێت و بە ئەمبوڵانس دەیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی کەسرا".
سەرچاوەكه راشیگەیاند، پزیشکەکان بە بنەماڵەی ئەمینییان راگەیاندووە ژینا تووشی جەڵتەی مێشک بووە هیوایەک بۆ باشبوونەوەی نییە.