بە مەبەستی داگرتنی ئاڵای تورکیا هێزێکی سووپای عێراق بەرەو بەعشیقە جوڵێندرا


بە مەبەستی داگرتنی ئاڵای تورکیا لە سەربازگەی بەعشیقە لە نزیک موسڵ هێزێکی عێراقی بەرەو ئەو سەربازگەیە جوڵێنرا.

لە سۆشیال میدیای شیعەکان هەواڵی جوڵاندنی هێز بڵاوکراوەتەوە کە بەرەرو بەعشیقە دەچن کە بارەگای سەرەکی تورکیای لێیە لە خاکی عێراق، ئەو هێزە بەو مەبەستە دەچن تا ئاڵای تورکیا لەسەر سەربازگەکە داگرن، وەک پرسێکی گەڕانەوەی سەروەری بۆ عێراق. 

هێزەکە بە فەرماندەیی فەریق روکن، ناسر غانم فەرماندەی فرقەی ٩ ی سوپای عێراقە.

بۆ بینینی هەواڵەکە جۆینی تێلیگرامی سپی میدیا بکە.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە چەند رۆژێکە سوپای عێراق لە خاڵەکانی پشکنین و دەروازە سنوریەکان هەر ئۆتۆمبیلێکی ئێرانی بۆ مەراسیمی عاشورا بێتە عێراقەوەو ئاڵای ئێرانی پێوەبێت، سەربازە عێراقییەکان دایدەگرن. 



PM:09:01:16/09/2022