پزیشکێکی ناسراوی شاری سلێمانی بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ شەممە ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٢ د. شیروان عەلی پسپۆری نەشتەرگەی گشتی بە جەڵتە کۆچی دوایی کرد.

لە پرسەنامەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە" د. شیروان عەلی پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری گشتی لە نەخۆشخانەی شار ڕادەگەیەنین".

ئەوەش هاتووە" ئەم کۆچە ناوادەیە ھەمووانی لە ناخەوە دڵگران و خەمبار ‏کرد، بەناوی بەڕێوەبەری گشتی و پزیشکان و کارمەندانی بەڕیوەبەرایەتمان پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خۆمان و خانەوادەکەی دەکەین". 

دکتۆر شیروان عەلی حسێن، پزیشکێکی دیاری شاری سلێمانی بوو، کە پسپۆری نەشتەرگەری گشتی لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی بووە، ئەمڕۆ بە جەڵتە کۆچی دوایی کرد. 


AM:11:30:17/09/2022