وەزیرێكی یەكێتی جارێكی دیكە هەڕەشەی دەستلەكاركێشانەوە دەكات


شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان جارێكی دیكە هەڕەشەی دەستلەكاركێشانەوە دەكات.
 
میران بەكر، سكرتێری رۆژنامەوانی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان بە (رووداو)ی راگەیاندووە "دەستوەردان و لەمپەر لەبەردەم كارەكانی وەزیری پێشمەرگە هەیە و ئەویش وێڕای نیگەرانیی رایگەیاندووە، ئەگەر دۆخەكە بەردەوام بێت، دەستلەكار دەكێشێتەوە."
 
هەروەها سەرچاوەیەكی ئاگاداریش لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان بە رووداوی راگەیاندووە "نیگەرانییەكانی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە نەڕەویونەتەوە و جارێكی دیكە هەڕەشەی كردووە كە دەستلەكار دەكێشێتەوە، ئەگەر پارتی و یەكێتی دەست لە كاروباری وەزارەتەكەی وەربدەن".
 
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە پشكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە و ماوەیەكیش لەمەوبەر هەڕەشەی دەستلەكاركێشانەوەی كرد.



PM:07:00:17/09/2022