ەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دەستكراوە بە وەرگرتنی لیستی مووچەی مانگی نۆی ئەمساڵ لە فەرمانگەكان و بەپێی زانیارییەكان هەوڵێك هەیە لە 25ی ئەم مانگەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول بكرێت.
حەسەن ڕەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی ڕایگەیاند، دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت ئاسایی دەڕوات و زۆرینەی فەرمانگەكان مووچەی مانگی هەشتیان وەرگرتووە و بەپێی خشتەی ڕاگەیەندراو ٢٢ ی ئەم مانگە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت دەهێندرێـت.
ئەوەش دەخاتەڕوو، لە ئێستادا دەستكراوە بە وەرگرتنی لیستی مووچەی مانگی ئەیلول لەو فەرمانگانەی لیستەكەیان ئامادەكردووە و بۆ ئێمەیان ناردووە و كاری تێدادەكرێت و ئامادەدەكرێت.
بەپێی بەڵێنە کۆنەکانی حکومەتی هەرێم بێت، دەبێت لە ٢٥ ی ئەیلولەوە دەست بەدابەشکردن بکرێت.