خوێندنی باڵا ڕێنماییەکانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای بڵاوکردەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایدەگەیەنێت" رێنمایى پێشکەشکردن و وەرگرتن بۆ خوێندنى دیپلۆمى باڵا، ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٢ – ٢٠٢٣) دەردەکات و لە وبێسایتى وەزارەت (gov.krd/mohe) بڵاوىدەکاتەوە". 

لە ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدا ئەوەش هاتووە" ئامانج لە دەرکردنى رێنماییەکە رێکخستنى مەرج و رێکارەکانى پێشکەشکردن و شێوازى پێشبڕکێ و بەدیهێنانى هەلى یەکسان و دادپەروەر و شەفافیەتە لە پرۆسەى پێشکەشکردن و وەرگرتن لە خوێندنى دیپلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا و بەرزکردنەوەى ئاستى خوێندنى باڵا و پێگەیاندنى کەسانى پسپۆر و شارەزا بۆ دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا وکەرتى گشتى و تایبەت و بەستنەوەى خوێندنى باڵا بە پێداویستی دامودەزگا حکومى و تایبەتەکان و بازارى کارى کوردستان و بەشدارى لە پێشنیازکردنى چارەسەرى گونجاو بۆ کێشە و گرفتەکان لە هەرێمى کوردستان". 

مەرجی توانستی زمانی ئیگلیزی بووەتە مەرجێكی پێشوەختە بۆ کاتی تاوتوێکردنی تێزی دکتۆرا و نامەی ماستەر، واتە لە ماوەی پرۆسەی پێشکەشکردن و دەستپێکردنی خوێندن داوا ناکرێت.



PM:01:31:19/09/2022