لەسەر ئەو جووەی بۆتە موسڵمان
کۆمەڵەی جوەکانی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە


کەسێکی گەنجی جولەکە رایدەگەیەنێت کە بۆتە موسڵمان، کۆمەڵەی جووەکانی کوردستان ئاشکرای دەکات کە ئەو گەنجە دۆخی دارایی خراپ بووەو هەوڵی داوە کۆچ بکات، لە بەرئەوە رایگەیاندووە بۆتە موسڵمان.

کۆمەڵەی جووەکانی کوردستان لە راگەیاندنێکدا دەڵێن"دوای بەدواداچوون بۆمان رۆن بۆتەوە کە پێشمەرگەیە و باری دارایی زۆر خراپە بۆ مەبەستی چوونە هەندەران وا دەکات بۆیە زیاتر دوورمان خستۆتەوە".

هەروەها دەشڵێن " هیچ ئەنجوومەنێکمان نییە لە کوردستان وەکو کۆمەڵگەی جووەکانی کوردستان KJC کە نوێنەرایەتیمان هەیە لە وەزارەتی ئەوقاف و کارووباری ئاینی رایدەگەیەنین کە ئێمە وەک جووەکانی کوردستان هیچ ئەنجوومەنێکمان نییە".

لە راگەیاندنەکەدا هاتووە " ئەو بەڕێزەی گوایە سەرۆکی ئەو ئەنجوومەنەیە لای ئێمە نەناسراوە، چەندین جار هاتۆتە سەردانمان کە گوایە بنجووە و دەیەوێ بگەڕێتەوە سەر ئاینی خۆی، بەڵام لەبەر ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی نەبووە کە بنجووە و هەمیشە سەردانی(ئیران)یش دەکات، بۆیە هەمیشە رەتمان کردۆتەوە و جموجۆڵەکانی جێگەی گومانی ئێمە بووە".

کۆمەڵەی جووەکان ئەوە دەخەنەڕوو کە دوای بەدواداچوونیان بۆیان روونبۆتەوە کە پێشمەرگەیە و باری دارایی زۆر خراپە بۆ مەبەستی چوونە هەندەران وا دەکات بۆیە زیاتر دوورمان خستۆتەوە لە کۆمیونیتیەکەمان.

هاتووشە" ئەو گەنجە کە ئەمڕۆ موسڵمان بوونی خۆی راگەیاندووە  خۆی و خانەوادە بەڕێزەکەیشی هەر موسڵمان بوونە پێشتر و ئێستاش، بۆیە ئەو کەسە نوێنەرایەتی خۆی دەکات نەک جوو و بنجووەکان، ئەم هەڵسووکەوتەیشی هەر جێگەی گومانی زیاترن لای ئێمە بۆ ناکۆکی و دووبەرەکی نانەوە لەنێوان ئاینە جیاوازەکان".

لە کۆتایشدا دەڵێن" ئێمە وەکو جووەکانی کوردستان رێز لە هەموو ئاین و ئاینزایەک دەگرین و بەردەوام دەبین لەم پێکەوە ژیانەی کوردستان.



PM:10:21:20/09/2022