ڤیدیۆ..گۆرانیبێژێکی ناسراوی فارس گۆرانی بۆ ژینا دەڵێت



گۆرانیبێژی لاوی فارسی حەمید ھیرادە گۆرانییەک بۆ ژینا ئەمینی دەچڕێت.

ئەو گۆرانییە کە هونەرمەند حەمید هیرارە بە بەرگی کوردیەوە دەێڵیت، بەدەنگێکی بەسۆزی کوردی دەیڵێت و ژێرنووسی کوردی لەسەرەو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوبەر بڵاوکراوەتەوە.

حەمید هیرارە یەکێکە لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی ئێران و چەندین ئەلبومی بە زمانی فارسی بڵاوکردۆتەوەو هەڵگری دیدێکی ئینسانی یە.
ەزانی هەموو دەم لەبەرچاومی
وەکو گیان و ڕۆحی، وەکو ناومی
بێ من چۆن ئەتوانی؟ بڵێ بێ من چۆن ئەتوانی؟

وتم نابێ تاوێ لە تۆ دابڕێم
بەتاڵم لەژینم لە تۆ دابڕێم
بێ من چۆن ئەتوانی؟ بڵێ بێ من چۆن ئەتوانی؟

پێم وتی عیشقی من تا سەرە نەک هەوەس
پێم وتی ها دڵم تاکو نەیدەم بە کەس
بێ من چۆن ئەتوانی؟ 
پێم وتی نا مەڕۆ تاوێ خۆم ناگرم
خۆ بە فرمێسکەوە ڕێ لە تۆ ناگرم
بێ من چۆن ئەتوانی؟ بڵێ بێ من چۆن ئەتوانی؟





PM:11:48:22/09/2022