گۆرانیبێژی ناوداری فارس گوگوش، بەرهەمێکی نوێی خۆی پێشكه‌ش به ڕۆحی ژینا و ئه‌و كچانه كرد، كه به ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدرانی ئێران بوونه‌ته قوربانی و گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو كچه كوردێك له شاری سنه‌ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان به ناوی ژینا ئه‌مینی، ته‌مه‌ن (٢٢) ساڵ، له‌گه‌ڵ خیزانه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی گه‌شت چووه‌نه‌ته شاری تاران له‌لایه‌ن هێزە ئەمنییەکانی تاران ده‌ستگیركرا، دواترا گوێزرایەوە بۆ گرتووخانەی پۆلیس لە شەقامی وەزیرانی تاران، ئەو کەسانەی لەگەڵ ژینا دەستگیرکرابوون بە میدیاکانیان راگەیاندووە، لە کاتی گواستنەوەی بۆ بەندیخانە، هێزە ئەمنییەکان لە ژینایان داوە و لە گرتووخانە دۆخی تەندروستی تێکچووە.
هەروەها ژینا دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی کەسرای تاران بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستدا.
هەواڵی گیان لەدەستدانی ژینا بوو بە سیمبولی شۆڕشێکی گەورە لە سەرتاسەری وڵاتی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەروەها (#ژن_ژیان_ئازادی ) (#مهساامینی ) ( #ژینائەمینی ) لە ئێستادا بەربڵاوترین هاشتاگەکانن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.