وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم ئاماری قوربانیانی ئه‌مڕۆى هێرشه‌كانى ئێران بۆسه‌ر حزبه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان ئاشکرا کرد و دەڵێت" پێشبینی هەبوونی شەهیدانی زیاتر دەکرێ".
سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویکردەوە" کۆی گشتی برینداران گەیشتە (٢٤) بریندار و حەوت شەهید".
وه‌زیرى ته‌ندروستى هەرێم دەشڵێت" (١٤) بریندار و چوار شەهید لە کۆیە و (١٠) بریندار و سێ شەهیدیش لە میحوەری پردێ هه‌یه".
هەر لە بڵاوکراوەکەدا وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم پێشبینی هەبوونی شەهیدانی زیاتریشى كردوه و ڕایگه‌یاندووە" تیمەکانی ئەمبوڵانس ئاستەنگی زۆریان هەیە و ناهێڵن بە تەواوی بچنە شوێنی ڕوداو و بریندارەکان".