ئەو منداڵەى دوای شەهیدبوونى دایکى لەدایکبوو گیانى لەدەستدا

‌وێنەی باوکی وانیار ڕەحمانی لە کاتی بردنی منداڵەکەی بۆ گۆڕستان
وانیار رەحمان، ئەو منداڵەی دایکی بەهۆی بۆردوومانی ئێران بۆسەر بارەگای حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێم گیانی لەدەستدا و خۆی لەدایکبوو، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

دواى ئەوەى دوێنێ چوارشەممە بەهۆى بۆردومانەکانى کۆماری ئیسلامی ئیرانەوە، ڕێحان کەنعانی کە یەکێک بوو لە کادیرانى دیموکرات شەهیدبوو، دوای گیان لەدەستدانی منداڵەکەى لە نەخۆشخانە لەدایکبوو، خرایە ژێر چاودێرى پزیشکییەوە.

دوای زیاتر لە (٢٤) کاتژمێر لە نەخۆشخانە، کەمێک پێش ئێستاش وانیار رەحمانى گیانى لەدەستدا، بەوەش بوو بە بچوکترین شەهیدى هێرشەکانى دوێنێى کۆماری ئیسلامی ئێران. 


PM:07:40:29/09/2022