بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە سنوری قەزای ئامێدی گوللە تۆپێک کەوتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سنوری قەزای ئامێدی بە (سپی) ڕاگەیاند" كاتژمێر (٢:٤٥) خوله‌كى بەرەبەیانی ئەمڕۆ گولله تۆپه‌ك له گوندى مێرسته‌ك له خۆرهه‌لاتى قه‌زاى ئامێدی كه‌وته خواره‌وه".
ئاماژەی بەوەشکرد، به‌وتەی هاوڵاتییانی گونده‌كه، زیانى گه‌وره‌ى ماددى گه‌یشتووته خانووى (رزگار عه‌لى و جه‌مال یونس)، بەڵام هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووە".
ئەوەشی خستەڕوو، دواى داگیركردنى سۆرى سگێرێ له لایه‌ن دەوڵەتی توركیاوە، زیاتر له دوو مانگه شه‌وانه به‌ب ه‌رده‌وامى فڕۆكه‌ى هه‌لیكۆپته‌رێ سوپاى توركیا لە ده‌وروبه‌رى گوندى سگێرێ و چیای مه‌تین و نزیك گوندى سه‌رگه‌لێ له ده‌ڤه‌رى نهێل به سه‌ختى بۆردومان ده‌كه‌ن.