لە خۆپیشاندانەکەی بەغداد گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو
قوربانی هەیە

بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانی تشرینییەكان لە بەغدای پایتەخت، گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو، کە بەهۆیەوە سێ‌ خۆپیشاندەر برینداربوون.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقیەكان، لە ساڵیادی دەستپێكردنی خۆپیشاندانی تشرینیەكان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە خۆپیشاندانی تشرینیەكان لە نزیک ناوچەی سەوزی بەغداد دەستیپێكردەوە. 

ئاماژە بەوەش دەکەن، هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەران، گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا، کە بەهۆیەوە سێ خۆپیشاندەر بریندار بوون. 

هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانەكان، شانەی میدیای ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند" فەرمانی توند هەیە بۆ ڕێگرتن لە هەڵگرتنی چەك، یان پێكهێنانی گروپی چەكداری لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت". 


AM:11:14:01/10/2022