ئەنجوومەنی وەزیران بۆ تاوتوێکردنی دوو پرس کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی خۆی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران سازدەکات، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دوو پرس دەکرێت. 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات. 

لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە تاوتوێ دەکرێت:

بڕگەی یەکەمی بریتییە لە خستنەڕووی ڕەشنووسی پرۆژە یاسای (بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵی فیدراڵی ژمـارە ٧٦ی ساڵی ٢٠١٢ی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان) بۆ دەنگدان.

بڕگەی دووەمیش خستنەڕووی رەشنووسی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە تـایبەت بە جێبەجێکردنی ماددەی (٩) لە یاسـای چاکسـازی، کە لەلایەن سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونەوە دەخرێتەڕوو.


AM:11:29:05/10/2022