کونسوڵخانەى ئەمریکا ڕێنماییەکانى بۆ پڕۆگرامی ڤیزەی هەمەجۆر بڵاوکردەوە

کونسوڵخانەى ئەمریکا لە هەولێر ژمارەیەک ڕێنمایی بۆ پڕۆگرامی ڤیزەی هەمەجۆر بڵاوکردەوە، بە مەبەستى کۆچکردن بۆ واشنتن. 

دەقى ڕێنماییەکان:  

١. تکایە ئاگادار بن ئەو وێبسایتەی ناوی لێوە تۆمار دەکەیت، سیستمێکی ئۆنلاینە و لە رێیی کونسوڵخانەوە بەڕێوە نابرێت و ئاگاداربن کە تەنها بۆ ئێرە هەرێمی کوردستان و عێراق نیە و بۆ هەموو جیهان و ئەو وڵاتانەی ئەم پڕۆگرامە دەیانگرێتەوە بەردەستە.  

٢. تەنها سەرچاوە بۆ ناتۆمارکردن بۆ پڕۆگرامەکە ئەو وێبسایتەیە کە لە سەرەوە لە ناو پۆستەکە لینکەکەیمان داناوە. لە هیچ شوێنێکی تر و بە هیچ شێوەیەکی تر ناو تۆمار ناکرێت. تکایە دڵنیابەرەوە لە دروستیی وێبسایتەکە، چونکە زۆر وێبسایتی ساختە هەن.  

٣. لەسەر وێبسایتەکە ڕێنمایی تەواو بەردەستە لەسەر چۆنیەتی پڕکردنەوە و ئەو زانیاریانەی کە داوات لێ دەکرێت.  

٤. دوای ئەوەی لەسەر وێبسایتەکە دەست دەکەیت بە داخڵکردنی زانیاریەکانت، دەبێت لە ماوەی ٦٠ خولەکدا تەواوی بکەیت، ئەگەر لەو ماوەیە زیاتر تێپەڕی، ئەوا وێبسایتەکە سفر دەبێتەوە و دەبێت دوبارە گشت زانیاریەکان داخڵ بکەیتەوە.  

٥. دوای ئەوەی ناوەکەت تۆمار دەکەیت، هەر لەسەر شاشەکەت، ژمارەیەکی تایبەتیت پێدەگات کە پشتڕاستی ئەوە دەکاتەوە ناوت تۆماربووە و پێی دەوترێت کۆنفێرمەیشن نەمبەر (Confirmation Number). ئەو ژمارەیە لای خۆت هەڵبگرە کە دواتر بەکاریدههێنیت بۆ زانینی ئەنجامەکە.  

٦. تەنها یەک جار بۆت هەیە ناوت تۆمار بکەیت و ئەگەر لە یەک جار زیاتر ناو تۆمار بکەیت، ئەوا مافی سودمەندبوونت لە پڕۆگرامەکە نامێنێت. بۆ ئەوەی بزانیت ناوت تۆماربووە، ئەبێت ڕاستەوخۆ دوای ناوتۆمارکردنەکە و داگرتنی دوگمەی ناردن (Submit)، کۆنفێرمەیشن نەبەرەکەت پێبگات لە سەر شاشەکەت.  

٨. ئەنجامی ناوتۆمارکردنەکە لە مانگی ٥ ی ساڵی داهاتوو دەردەچێت. هەر لەسەر هەمان وێبسایت و بە داخڵکردنی کۆنفێرمەیش نەمبەرەکە و ناوی خۆت و ساڵی لە دایکبوونت، دەرئەنجامەکەت دەست دەکەوێت.  

٩. تکایە ئاگاداربن کە بە هیچ شێوەیەک و لە هیچ بارودۆخێکدا بە ئیمێڵ و پەیوەندی تەلەفۆنی و نامە ئەو دەرئەنجامەت پێناوترێت. هەرکات شتی وات بۆ هات، یەکسەر وەکو کاری ساختەکاری ڕەچاوی بکە و سەرچاوەکەی بلۆک بکە.  



PM:03:05:06/10/2022