پۆلیسی سلێمانی: تاوانبارێكی هەڵهاتوو دەستگیركرا


پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تاوانبارێكی هەڵهاتوویان دەستگیركردووە  كە بەشێوەی ئامادەنەبوون لەلایەن دادگاوە سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.  

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندوە، مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوان- نوسینگەی كوردسات تاوانبارێكیان دەستگیركرد كە حوكمی بەندكردنی غیابی (ئامادە نەبوونی) هەبووە.  

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "دوای ئەوەی مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات، زانیاریان دەستكەوت لەسەر شوێنی تاوانباری هەڵاتوو، كە لەلایەن دادگاوە سزای بەندكردنی بەسەردا سەپێنراوە بۆ ماوەی حەوت ساڵ بە پێی ماددەی ٤٤٤ لە یاسای سزادان، بەڵام تاوانبار هەڵاتووە، توانرا بدۆزرێتەوە دەستگیربكرێت".  

راگەیەنراوەكە دەڵێت، لە ئێستادا تاوانبار (ب،ع،م) لەدایكبووی ١٩٨٨ بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەندە، تاوانبار پێشینەی تاوانی دزیكردنی هەیە و  لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات داواكراو بووە.  



PM:12:31:07/10/2022