لە هۆڵەندا دوێنێ ئێوارە ٦ ی تشرینی یەکەم لە بەرنامەی ڕاستەخۆی تەلەفزیۆنی هۆڵەندا (Op1) ژنە کوردی باکور، دیلان یەسیلگۆز کە ئێستە وەزیری داد و ئاسایشی هۆڵەندایە بۆ پاڵپشتی لە ژینا ئەمینی، قژی خۆی بڕی.
ئەو وەزیرە ژنە لەگەڵ دوو ژنە پێشکەشکاری تر بە ناوەکانی فیدان ئێکیز و یەسیم کەندان، وەکو هاوسۆزی و سۆڵیدارێتی لەگەڵ ژینا ئەمینی و تەواوی ژنانی ئێران، هەریەکەیان بەشێک لە قژی خۆیانیان بڕی.
ئەم هەنگاوەی ئەو سێ ئافرەتە وەک پشتیوانیەکی خۆیان بوو بۆ خەباتی ژنانی ئێران و خەباتیان لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران.
دیلان لە ساڵی ١٩٧٧ لە خێزانێکی کورد، لە شاری ئەنکەرە لەدایک بووەو، لەساڵی ١٩٨٤ وە لە هۆڵەندا دەژی و ئێستا وەزیری داد و ئاسایشی هۆڵەندایە.
ئا: خالید رەزا