مێسی بەشداری یاری ریمس ناکات


 پاریس سانجێرمان دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ لیۆنێل مێسی له‌گەڵ  یانەکەی دژی ریمس له‌ خولی فه‌ڕه‌نسا به‌شداری ناكات.

 ئەو یاریزانەیکە حەوت جار براوەی تۆپی ئاڵتونی بووە، دوای ئەوەی لە یارییەكەی رۆکی چوارشەممە لەگەڵ بەنفیكا لە چامپیۆنزلیگ بە ناچاری لە یارییەكەی دوورخرایەوە.

 لە کۆتایی یارییەکەی یاریگای دی لوز بە ئەنجامی 1-1 یەکسانبوون، کریستۆف گالتییە،  ڕاهێنەر لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی: لیۆ بە هەستکردن بە ماندوێتی هاتە دەرەوە، پێش ئەوەی گۆڕانکاری پێ بکات، ئیشارەتی پێداوە کە بیهێنێتە دەرەوە.

 هەروەها یانەی پاریس سانجێرمان لەڕێگەی پێگەی فەرمی یانەکەوە ڕایگەیاندووە کە میسی هیچ خولەکێک بەرامبەر ڕیمس  ئەنجام نادات.  ڕۆژی یەکشەممە پشکنینی پزیشکی زیاتری بۆ دەکرێت.


AM:12:07:08/10/2022