نازم دەباغ: حکومەت لەبارەی حزبەکانی ڕۆژهەڵات لە هەرێم بڕیای جدی دەدات

نوێنه ری حکومەتی هه رێم لە تاران ڕایدەگەیەنێت" بڕیارێكی جددی دەدەین لەبارەی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بارەگاكانیان چۆڵ دەكرێن". 

نازم دەباغ نوێنەری حکومەتى هەرێمی کوردستان لە تاران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئێرنا رایگەیاند" جێگەی قبوڵ نییە کە لایەنە ئۆپۆزسیۆنە کوردەکان (حزبەکانى رۆژهەڵاتی کوردستان) نیگەرانی بۆ ئێران دروست بکەن و ئەگەر چالاکی چەکداری بەردەوام بێت ئەوا ئەمجارە ڕێوشوێنی جدی دەگرینە بەر". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سێ مانگ پێش ئێستا و جارێکی دیکە نزیكه‌ی (٢٠) رۆژ پێش ئێستا لیژنه‌ی ئاسایشی هاوبه‌ش له‌ هه‌ولێر و تاران كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا، كه‌ تیایدا بڕیار له‌باره‌ی به‌هێزكردنی ئاسایشی سنووره‌كان دهرا، جه‌ختیش له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ نابێت گروپه‌ كوردییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران سه‌رقاڵی چه‌كداری و په‌روه‌رده‌ی بكه‌ن. 

نوێنەری حکومەتى هەرێم باسی لەوەشکرد، لە کۆبوونەوەی کونسوڵگەرییە هاوبەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی باشیش کرا و تەئکیدکرایەوە کە پێویستە بارەگای لایەنە کوردییەکان لە خاکی هەرێم چۆڵ بکرێت کە چاوەڕوانی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە دەکەین.

نوێنه ری حكومه تی هه رێمی كوردستان له ئێران ڕایگه یاند: حكومه تی هه رێمی كوردستان هه میشه ڕایگه یاندووه كه ڕێگه نادات له خاكی ئه م ناوچه یه وه كاری دژ به ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ ئه نجام بدرێ و ئه م بابه ته شمان بۆ ئێرانی باس كردووه گروپە کوردیەکانی ئۆپۆزسیۆن وەک سیاسەتی ستراتیژیمان.

ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی هەرێم هەمیشە ڕایگەیاندووە کە ڕێگە بە هیچ کردەوەیەک نادات دژی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ لە خاکی ئەم هەرێمە کە ئەوەشیان وەک سیاسەتی ستراتیژی خۆیان بۆ لایەنە کوردییەکان وتووە.


PM:03:50:09/10/2022