وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایدەگەیەنێت" کچێکی تەمەن (١٤) ساڵان لە باڵەخانەی بەرزی یەکەیەکی نیشتەجێبوون کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا".
هێمن سلێمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمشەو دووشەممە کچێکی تەمەن (١٤) ساڵ لە باڵەخانەیەکی بەرزی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی رۆژ ستی کەوتووەتەخوارەوە و گیانی لەدەستداوە".
ئەوەشی خستەڕوو، تیمەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکانیان لەوبارەیەوە دەستپێکردووە.