وێنە.. شوێنی هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆ ئاشکرا دەبێت

ئەو ئۆتۆمبیلانەی کە لەسەریەوە ئەمشەو مووشەک بارانی کێڵگەی گازی کۆرۆمیان کردووە، لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە شوێنیان دۆزراوەتەو دەستبەسەر ئۆتۆمبیلەکانیشدا گیراوە.

هێزەکانی باکوری حەشدی شەعبی بڵاویانکردەوە کە هێزەکانیان دەستیان بەسەر چەند ئۆتۆمبیلێکدا لە ناوچەی بەرزاییەکانی کۆکز لە نێوان ئامرلی و خورماتوودا گرتووە.

ئەو هێزانەی حەشدی شەعبی کە وێنەی ئۆتۆمبیلەکانیشیان بڵاوکردۆتەوە، کە شوێنی بەستنی مووشەکەکانی لەسەرە کە جۆری لۆرین.

ئەمشەو کاتژمێر ٧:٣٥ لە ڕێگای چەند مووشەکێکەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرۆمۆر چەند مووشكێکی هێرشەکە تەقینەوە، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بە میدیاکانی راگەیاند کە هێرشەکە زیانی مادی سنورداری هەبووە، بەلآم زیانی گیانی نەبووە.    



PM:10:22:12/10/2022