کەمێک پێش ئێستا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لهپهیامێكدا پیرۆزبای له لـه‌تیف ره‌شید كرد به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق.
مسته‌فا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ڕایگەیاند" پیرۆزبایی لە د. لـەتیف رەشید دەکەین بە بۆنەی ھەڵبژاردنی وەک سەرۆکی کۆماری عێراق، ھەروەھا ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە ئەرکەکەیدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، داوا لە ھەموو ھێزە سیاسیەکان دەکەین ھاوکاری بن و پاڵپشتی پێشکەش به سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق بکەن.