لە خۆپیشاندانەکانی ئێران تا ئێستا ٢٣ منداڵ کوژراون



رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاشکرای دەکات لە خۆپیشاندانەكانی ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ٢٣ منداڵی ١١ بۆ١٧ ساڵان كۆژراون کە سیانیان کچن”.

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێكدا راگەیاندووە" چوار منداڵ بەهۆی زەبر بەركەوتن لەسەر و ڕوویان و دوو منداڵی دیكە بەهۆی چەكی ساچمەیی و ١٧ منداڵی دیكەش بەهۆی تەقەی راستەوخۆ هێزە ئەمنییەكانی ئێران كوژران".

" لە ماوەی دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانی ئەمدواییەدا، كە بەكۆشتنی "ژینا ئەمینی”دەستی پێكرد، تا دوێنێ ئەو منداڵانەی بەدەستی هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران كوژران لە ٢٠ كوڕی یازدە تا حەڤدە ساڵان و سێ كچ كە دوانیان شانزدە ساڵە و ئەوەی دیكەیان حەڤدە ساڵان پێكهاتووە".( رێکخراوەکە ئاشکرای دەکات).

لە بارەی بەلووچەوە لە خۆپیشاندانەكانی شاری زاهیدان ١٠ منداڵی بەلووچ بەتەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەكان كۆژراون، لەوانەی حەوت منداڵ بەهۆی فیشەك راستەوخۆ لەسەر دڵ، سەر و بەشە هەستیارەكانی جەستەیان كۆژراون.



PM:11:04:14/10/2022