یەکێك لە ئەکتەرانی زنجیرە فیلمی هاری پۆتەر لە تەمەنی (٧٢) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی ڕۆبی کۆلترین کە لە زنجیرە فیلمی هاری پۆتەردا رۆڵی هاگرید-ی دەگێرا و ناسرا، لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی جیهان، ڕۆبی کۆلترین، ئەکتەری بە ناوبانگی ئەمریکی، کە ڕۆڵی هاگریدی لە فیلمەکانی هاری پۆتەردا گێڕا، لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. 

کۆلترین لە ٣٠ی ئازاری ١٩٥٠ لە شاری ڕوزەرگلێن لە نزیک شاری گلاسکۆ لەدایکبووە، وەک ئەکتەر و کۆمیدیاکار و نووسەر کاری کردووە. 

لە تەلەفزیۆنەکاندا شانبەشانی ئیما تۆمپسۆن ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە زنجیرە بچووکەکەی بی بی سی "توتی فروتی" کە لە ساڵی ١٩٨٧دا براوەی بافتا بووە.

نووسەر و فەرهەنگنوسی ئینگلیزی ساموێل جۆنسۆن بووە لە زنجیرە کۆمیدی تەلەفزیۆنی "بلاکادەر سێیەم" لەگەڵ ئەستێرەی فیلمی "مستەر بین" ڕۆوان ئاتکینسن و هیو لۆری "هاوس".

ناوبراو بە باشترین شێوە لە ئاستی جیهانیدا وەک روبیۆس هاگرید ناسراوە، کە یەکێک بوو لە ئەکتەرە دیارەکانی زنجیرە فیلمی هاری پۆتەر، کە بە جەستە زەبەلاح و ریشە درێژەکەیدا دەناسرایەوە.


AM:11:37:15/10/2022