وهزارهتی سامانه سروشتییهكان رایدەگەیەنێت" ڕۆژی ٢٠ی مانگ دهست به دابهشكردنی نهوتی سپی بهسهر هاوڵاتیاندا دهكرێت".
بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت ئەمڕۆ دووشەممە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی بۆ چۆنییەتی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان کرد.
لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە" وەزیری سامانە سروشتییەکان داوای لە بەڕێوەبەرانی نەوت و کانزاکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کرد پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ڕۆژی (٢٠)ی ئەم مانگە بۆ هەر خێزانێک ٢٠٠ لیتر بە نرخی پاڵپشتیکراو دەست پێ بکرێت، دوای تەواوبوونی ناوچە شاخاوییەکانیش، لە دەوروبەر و سەنتەری شارەکان دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا لە سەرجەم ئیدارە سەربەخۆکان بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان بکرێتەوە.