ئەو قاچاخچییەی دەستی هەبوو لە خنکانی ژمارەیەک کۆچبەری کورد دەستگیرکرا

ئەو قاچاخچییە کوردەی دەستی هەبوو لە خنکانی ژمارەیەک کۆچبەری کورد لە سنوری نێوان بەریتانیا و فەڕەنسا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە قەزای ڕانیە دەستگیر کرا. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە (سپی) ڕاگەیاند" لە سنوری قەزای ڕانیە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سنورەکەوە گەورەترین قاچاخچی پەنابەرانی ئەوروپا کە کوردێکی باشوری کوردستانە و خەڵكی گوندێکی ناوچەکەیە دەستگیركرا". 

شەوی ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە نێوان فەرەنسا و بەریتانیا، بەلەمێکی کۆچبەران ژێر ئاو کەوت، کە (٣٣) کۆچبەری تێدا خنکا، کە زۆربەی قوربانییەکان کورد بوون و خەڵکی دەڤەری ئیدارەی راپەڕین و دەربەندیخان بوون، هەروەها لە کاتی خۆیدا دەنگانەوەیەکی زۆری هەبوو لەسەر ئاستی جیهان و بە دەیان کەناڵی گەورە کاریان لەسەر کرد. 


PM:12:54:18/10/2022