هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن نەوتەكەی حكومەت ڕەتدەكەنەوە

دەستەی بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی ناڕەزای سنوری قەزای پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت" بە هەموو شێوەیەک ئەو نرخەی بۆ نەوت دانراوە ڕەت دەکەینەوە". 

دەستەی بەڕێوەبردنی خۆپشاندانی ناڕەزایەتی سنوری قەزای پێنجوێن لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند" ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەردەم قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن گردبوونەوەیەكی جەماوەری دانیشتوانی خەڵكی قەزای پێنجوێن ئەنجامدەدرێت، وەك دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی گرانكردنی نرخی بەشە نەوتی ساڵانەی ماڵان لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە كە بۆ هەر بەرمیلێك بری ١٠٠ و سێ هەزار دینار وەردەگرێت". 

ئاماژەیان بەوەشکردووە، بە هەموو شێوەیەك ئەو نرخە رەتدەكەینەوە و كاتژمێر (١٢:٣٠) خولەك بە رێپێوانێكی جەماوەری یاداشتێك پێشكەش بە قائیمقامی قەزای پێنجوێن دەكەین.


AM:09:01:19/10/2022