میدیای یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبی چێندراو بە ئوتومبیلی هێزەكانی كۆماندۆ، ئەفسەرێكیان گیانی لەدەستداوە و ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزەكە و ژمارەیەك پێشمەرگە برینداربووە.
میدیای فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویكردەوە "ئەمڕۆ لەكاتی راپەڕاندنی ئەركی رەسمیدا بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و سەرپەرشتیكردنی ئۆپەراسیۆنێك لە سنووری تاوێر كەوە لەناوچەی پەڵكانە و زینانە لە گەرمیان بۆ روبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاشماوەكانی داعش، چەند بۆمبێكی چێنراو بە ھێزەكانی كۆماندۆی كوردستان تەقینەوە و لە ئەنجامدا ئاكام عومەر فەرماندەی ھێزەكانی كۆماندۆی كوردستان بە سەختی برینداربووە و ملازم زوھێر محەمەد شەھید دەبێت و ٧ پێشمەرگەی تری ھێزی كۆماندۆی كوردستان بریندار دەبن".