لە شاری هەولێر بەهۆی چا لێنانی كەسێكەوە، ئاگر لە مزگەوتێك كەوتۆتەوە و دواتر كۆنتڕۆڵكراوە.
مامۆستا عومەر چنگیانی، وتاربێژ و پێشنیوێژی مزگەوتی خەدیجە كوبرا لە شاری هەولێر رایگەیاندووە " كاتژمێر نۆ و نیوی بەیانی بەدواوە چوومە مزگەوت و سەرقاڵی خۆئامادەكردن بووم بۆ دەرسی ئاینی و گوتاری جومعە، ئاگرێك لە باخەكەی پێش مزگەوت كەوتەوە كە زیانی دا بە شتوومەكی ئەو پیاوە پیرەی باخەكەی قیبلەی مزگەوت دەبات بەڕێوە و كارەبا و كێبڵ و بەشی دەرەوەی سپلیتەكان".
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "دواتر هاوڵاتیان و پۆلیسی هەولێر و ئاگر كوژاندنەوە توانیان بەزوویی كۆنترۆڵی ئاگرەكەیان بكەن و دەركەوت دەرەنجامی چایی لێنانی ئەو پیاوە پیرە بووە و لەبیری چووە ئاگرەكە بكوژێنیتەوە".