بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە شارەکانی سنە، مەریوان، سەقز و بانە و بۆکان و مەهاباد لە پارێزگای ورمێ دوکان و بازاڕەکان داخران، تهنانهت ئهو دوكانانهى پێویستیهكانى ڕۆژانهى هاوڵاتیانیش دهفرۆشن داخران.
ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای مانگرتنیان لە هاوڵاتییانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد.
لە ڕۆژی ١٦ی ئەیلولی ئەمساڵ و دوای گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی، کچە کوردی تەمەن (٢٢) ساڵی خەڵکی شاری سەقز، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی هاوڵاتییانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستیپێکرد.