سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌وڵی داوه رێگری له خۆپیشاندان بكات، به‌ڵام خۆپیشاندان له ده‌یان شار به‌ڕێوه چوو.
بەپێی زانیارییەکان له هەریەک لە شارەکانی سنه، كرماشان، مه‌هاباد، تاران و دیزفوول و مه‌شهه‌د ئەمڕۆ خۆپیشاندان و گردبوونەوە و ناڕەزایەتی به‌ڕێوه‌چوو، هاوڵاتییان به‌شێوه‌یه‌كی شارستانییانه هاتنه سه‌ر شه‌قامەکان و دژی حكومه‌ت دروشمیان وتەوە، به‌ڵام له چه‌ندان شوێن گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو.
هەروەها لە شاری ئەهواز، بۆ ئازادكردنی زیاتر لە (٢٥٠) كارمەندی گرووپی پۆڵای نیشتمانی ئەهواز، هاوڵاتییان رژانە مەیدانی ناوەندی شارەكە و بە وتنەوەی دروشمی (دەجەنگین، دەمرین، دووبارە ئێران دەگرینەوە دەست) ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بە هەمان شێوە لە تاران خوێندکاران خۆپیشاندانیان ساز كرد و دروشمیان له دژی حكومه‌ت وته‌وه.
له خۆپیشاندانی مه‌شهه‌دیش گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو، کە باس لەوە دەکرێت ژماره‌یه‌ك زۆر له خۆپیشانده‌ران دەستگیرکراون یان بریندار بوون، له سنه و مه‌هاباد و شاره‌كانی تری كوردستان خه‌ڵك به گرتنی شه‌قامه‌كان و ئاگركردنه‌وه، ناڕەزایەتی خۆیان دژی رژێم ده‌ربڕی.
لە شارەكانی سنە، سەقز و بۆكانیش كاسبكاران دوکان و بازاڕەکانیان بۆ پاڵپشتی لە ناڕەزایەتی و پشتیوانیكردن لە خۆپیشاندەران داخست.
هەر ئەمڕۆ مانگرتنی مامۆستایانی ئێران كه بڕیاره دوو رۆژ به‌رده‌وام بێت ده‌ستیپێكردووه، کە ژماره‌یه‌ك مامۆستا به‌و هۆیه‌وه دەستگیرکراون.
کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خۆپیشاندەران جگه له‌وه‌ی كه هێزێكی زۆری ئەمنی هێناوه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان، له هه‌مان كاتدا هێڵه‌كانی ئینته‌رنێتی به ته‌واوی خاو كردووه‌ته‌وه.