لێدوانی نوێی حکومەت لەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپی

وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت رایدەگەیەنێت" دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخ هەبووە". 

کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخ هەبووە لە ٢٠ی ئەم مانگەوە دەستمان بە دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان کردوە و تا ئێستا هەزار و ٥٠٠ خێزان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە وەرگرتنی نەوتی سپی سودمەند بوون". 

وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان به‌ وه‌كاله‌ت ئاماژەی بەوەشکرد" بڕیار بوو حكومەتی عێراق لە ١٥ی تشرینی یەكەم، بەشێك لە نەوت بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕە نەوتێك لە عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان نەنێراوە". 

وتیشی" ئەگەر ئەو بڕە نەوتەی عێراق بێت، پرۆسەی دابەشكردنەكە خێراتر دەبێت و بەشی پێویست نەوت بۆ تەواوی هاوڵاتییان بەردەست دەبێت".


PM:05:30:23/10/2022