بافڵ تاڵەبانی، ئەژی ئەمینی دەركرد



بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەژی ئەمینی لە ریزەكانی حیزبەكەی دەركرد.

بەپێی نووسراوێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە واژووی بافڵ تاڵەبانی لەسەرە، بڕیاری دەركردنی ئەژی ئەمین لە ریزەكانی یەكێتی لە رۆژی ٨-٨-٢٠٢٢ لەلایەن مەڵبەندی دراساتی گشتییەوە دەركراوە، پاش بڕینی هەموو رێكارە پەیڕەوییەكان بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی كە ناوبراو پێچەوانەی بەرژەوەندییەكانی یەكێتی كاری كردووە و بۆ سەرۆكی یەكێتی بەرزی كردۆتەوە بەمەبەستی پەسەند كردن.  

لە نووسراوەكە ئاماژە بەوەشكراوە، رۆژی ١١-٨-٢٠٢٢ بە ئیمزای بافل جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاری ناوبراو پەسەندكراوە و لە رۆژەوە ئەژی ئەمین بە دەركراو لە ریزەكانی یەكێتیی دادەنرێ.  

دوای رووداوەكانی 8ی تەموزی ساڵی رابردوو ئەژی ئەمین كرایە سەرۆكی دەزگای زانیاری یەكێتی، بەڵام دواتر ناوبراو چووە شاری هەولێر، لەو كاتەشەوە یەكێتی ناوبراویان لە پۆستە حكومییەكەی دوورخستەوە، بەڵام ئەژی ئەمین هەر بەو "پۆستە"وە لە كارەكانی بەردەوامە.




PM:09:14:23/10/2022