لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا كه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه هاتووه" له‌پێناو ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتییان له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌كانمانه‌وه، له رێككه‌وتی ٣١ی ته‌موزی ٢٠٢٢ تا ئێسته له شاری هه‌ولێر توانراوە (٢٨) كه‌س كه پێكهاتوون له (١٩) هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان، شه‌ش هاوڵاتی سووری و سێ كه‌سی خه‌ڵكی به‌غدا به تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه، لێدان، به‌كارهێنانی ناوی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، سه‌رانه‌سه‌ندن، مامه‌ڵه‌كردن به دۆلاری لیبی و دراوی سه‌خته گیروان به نۆ دۆسیه‌ی پێوه‌ست به‌و بابه‌ته‌وه".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" تۆمه‌تباران كه ژماره‌یان (٢٨) كه‌سه به‌پێی مادده‌كانی ٤٥٢ و ٢٨١ له یاسای سزادانی عێراقی و بڕیاری ١٦٠ی ساڵی ١٩٨٣ له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركراون و ئاماده‌یی به‌رده‌م دادگا كراون".