‌سلێمانی .. هێزێک دەچنە سەر ماڵی ئەژی ئەمین

ئەمرۆ سێ شەممە هێزێکی ئەمنی یەکیتی نیشتمانی کوردستان دەچنە سەر ماڵی ئەژی ئەمین کە ماڵەکەی لە نزیک قەیوان سیتی یە لە رۆژئاوای شاری سلێمانی.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتوون ماڵەکە کەسی تێدانەبووەو، هێزەکە پشکنینی لە ماڵەکەدا کردووە.

تا ئێستا هۆکاری پشکینی ئەو ماڵە کە نزیکەی شەش مانگە چۆڵکراوە روون نییە، هەروەها هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی هیچ روونکردنەوەیەکیان بڵاونەکردۆتەوە.

ماوەی شەش مانگ دەبێت ئەژی ئەمین دوای دروستبوونی ناکۆکی لە نێوان خۆی و بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی، سلێمانی جێهێشتووەو لە هەولێر نیشتەجێ یە، هەرچی یەکێتییە بە کردەوە لەسەر کارەکەی لای بردووە، بەلآم تا ئێستا لەسەرۆکایەتی هەرێمەوە هیچ بڕیارێکی فەرمی بۆ لادانی ئەژی و دانانی جەلالی شێخ ناجی دەرنەچووە کە یەکێتی دایناوە.  



PM:08:30:25/10/2022