سپی نامەیەکی نهێنی وەزارەتی جەنگی داعش بۆ ئەبوبەکر بەغدادی لەسەر هێرشی ئەمریکاو پێشمەرگە بۆ سەر موسڵ بڵاودەکاتەوە

لە نامەیەکی نهێنی وەزیری جەنگی داعش کە بۆ ئەبو بەکری بەغدادی ناردووە دوای لێدەکات لەهەموو ئەو ناوچانەی پێشمەرگەی لێبووە پاشەکشە بکات.
ئەو نامەیە کە دەست دەزگای ئیسخباراتی عێراقی کەوتووەو لەوێوە کۆپییەکی دەست سپی میدیا کوتووە، وەزیری جەنگی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کەدوای بۆردومانەکانی ئەمەریکا بۆ سەر بنکەو بارەگاکانیان ژمارەیەکی زۆریان لێ کوژراوە.
نامەکە کە رێکەوتی کە بەرواری ١٣ ی شەوالی ١٤٣٥ کە( ٩ ی ئاب)ی لەسەرە، واتە دوو رۆژ دوای دەستپێکردنی بۆردومانی فرۆکەکانی ئەمەریکا دژی بنکەکانی داعش، تیایدا هاتووە" دوای ئەوەی خوای گەورە کار ئاسانی بۆکردین کە ناوچەیەکی بەرفراوان لە ولایەتی نەینەوا کۆنترۆڵ بکەین و قەڵەمرەوی خەلافەتی ئیسلامی تێدا جێبەجێ بکەین، وەک دەزانن ژمارەی موجاهدین لە مەیدانی شەر زۆر کەمترە لە ژمارەی دووژمنەکانمان لە پێشمەرگەو ئاسایشی کورد، لە رۆژانی رابردوودا ژمارەیەکی زۆرمان لێکوژراو بریندار بوو لە شەڕ لەگەڵ پێشمەرگەدا، ئێستاش پاش ئۆبامای خاچ پەرستی کافر بڕیاری دا بە فرۆکەی زۆر پێسکەوتوو هێرش بکاتە سەر موجاهیدەکانمان لەسەرجەم پارێزگای نەینەواو زیانێکی زۆری بە ریزەکانمان گەیاندووە، کە ژمارەی شەهیدەکانمان گەیشتۆتە ١٣٦ شەهید و ٤٣٤ بریندار و ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبیل و چەک و تەقەمەنیمان لە ٢٤ کاژمێری رابردوودا سووتاوە". 
لە نامەکەدا ئەوە ئاشکرا دەکات کە لەم شەڕە نا بەرامبەرەی نێوانماندا ئێمە ناتوانین بەرگەی بۆردومانی فرۆکەکانی دوژمن بگرین و بۆتە هۆی دابەزینی ورەی موجهایدەکانمان و لەم ئایەتە پیرۆزەوە "و لا تلقوا بأیدیكم الی التهلكە واحسنوا ان الله یحب و المحسنین".
لە بڕگەی کۆتایی نامەکەدا هاتووە بۆ ئەوەی چیتر خوێنی موجاهیدەکانمان نەڕژێت بەهۆی بۆردومانی فرۆکە ئاسمانییەکانەوە، پێشنیار بۆ خەلیفەی موسڵمانان دەکەم کە هێزەکانمان بکشێنینەوە لەو شوێنانەی هێزی شەڕو تاریکی خاچ پەرستانی لێیە: ( تلکێف، مەخمور، سنجار، بەنداوی موسڵ، حەمدانیە، قوش، وانە، زمار،بەعشیقە، بەرتەلە).
وەزیری جەنگ داوا دەکات قەڵەمڕەوی خەلافەت لە باشوری نەینەوا و سەلاحەدین بچەسپێنین.
     



PM:08:48:17/08/2014