ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چوار پرس کۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، قوباد تاڵەبانی و تیمی حکومەتی یهكێتی بەهۆی نیگەرانیان لە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، بەشداری دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران ناكەن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە" ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەن، کۆدەبێتەوە".
لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە تاوتوێ دەکرێت:
بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دیدگا و ستراتیژی ئەنجومەنی گشتی راژە، سەبارەت بە رێکخستنەوەی وەزیفەی گشتی.
بڕگهی دووەم، بریتییه له خستنهڕووی پێشنیاری وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار بۆ ههمواركردنهوهی خشتهی ژماره (٥) له بڕیاری ئهنجومهنی وهزیران، تایبەت بە بهكرێدانی ناوچه پیشهسازییهكان.
بڕگەی سێیەم، خستنەڕووی راپۆرتی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکانە تایبەت بە رەوشی پێکهاتەی نەتەوەیی تورکمان و کلدانی سریانی ئاشووریی و پێشنیاریان بۆ جێگیرکردنی ڕۆژێک وەک بۆنەیەکی فەرمی لە ڕۆژمێری فەرمی هەرێمی کوردستان بە ناوی (رۆژی پێکەوەژیان).
بڕگەی چوارەم، تایبەتە بە خستنەڕووی راپۆرتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی تایبەت بە کێشەی کۆگاکان و گواستنەوەی بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان.