تەرمی كچێكی 17 ساَڵ دۆزرایەوە


لە قەزای بەردەرەش لە سنوری پارێزگای دهۆك تەرمی كچێكی 17 ساڵ دۆزرایەوە.

عەمید سەعدی بەرزنجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای بەردەڕەش رایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ تیمەكانیان تەرمی كچێكی تەمەن 17 ساڵیان لە نزیك گوندی ئامیان لەسەر رێگەی بەردەڕەش - موسڵ دۆزیوەتەوە و رەوانەی پزیشكی دادی دهۆكیان كردووە.  

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "كچەكە خەڵكی سنووری قەزای بەردەڕەشە و گولـلـەیەك بەرسەری كەوتووە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت خۆی كوشتووە یان لەلایەن كەسێكەوە كوژراوه، چونكە (دەمانچەیەك) لە نزیك تەرمەكەی دۆزراوەتەوە‌".  



AM:10:28:27/10/2022