ئاماری كۆتایی هەناردە و داهاتی نەوت بۆ مانگی ڕابردوو بڵاوکرایەوە

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماری كۆتایی فرۆش و داهاتی نەوتی بۆ مانگی ئەیلول بڵاوکردەوە، كە داهاتەكەی زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە ئاماژەی بەوەکردووە" بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ مانگی ئەیلول بڕی ٩٨ ملیۆن و ٧٦٥ هەزار و ١٥٣ بەرمیل بووە، کە داهاتەکەی هەشت ملیار و ٨٤٥ بەرمیل و ٤١١ هەزار دۆلار". 

ئاماژەی بەوەشداوە، کۆی ئەو بڕە نەوتەی کە بۆ مانگی ڕابردوو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق هەناردە کراوە، بڕی ٩٦ ملیۆن و ٤٤٥ هەزار و ٤٢١ بەرمیل بووە، لە کاتێکدا ئەو بڕە نەوتەی لە كێڵگەكانی كەركوك بۆ بەندەری جەیهانی توركیا گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ١٦٩ هەزار و ١٨٠ بەرمیل، تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێكیش نەوت لەو مانگەدا (٨٩.٥٦٠) دۆلار بووە.

هەر بەپێی بەیاننامەكە" بڕی (١٣٨) ملیۆن دۆلار وەك پارەی زیاد لە فرۆشتنی نەوت بەدەست هاتووە، نەوتەكەش فرۆشراوە بە (٣٦) كۆمپانیای نێودەوڵەتی بە نەتەوە جیاوازەکان، لە بەندەركانی باشوور و جەیهانی توركیاوە". 


AM:12:22:28/10/2022