سبەی بەغدا دەستدەکات بە دابەشکردنی نەوت لە هەرێمدا


بەرپرسێکی وەزارەتی نەوتی عێراق نەوت ئاشکرای دەکات لە سبەیەوە شەممە حکومەتی بەغدا دەستدەکات بە دابەشکردنی نەوت لە ناوچەکانی باکوری عێراق.

حسێن تاڵیب، بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیایی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتیەکان لە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند"لە سبەینێوە دەستدەکەین بە دابەشکردنی نەوتی سپی لە پارێزگاکانی باکوری عێراق و دواتریش پرۆسەکە لە بەغدا و پارێزگاکانی باشور بەردەوام دەبێت"
بەرپرسەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق وتوشیەتی"بەهۆی ئەوەی لە پارێزگاکانی باکور کەش و هەوا ساردترە، بڕێکی زیاتری نەوت بۆ ئەو پارێزگایانە تەرخان کراوە".

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەو بەرپرسەی وەزارەتی نەوتی عێراق باسی نرخی بەرمیلێک نەوتی نەکردووە کە دەینێرن بۆ هەرێم.




AM:12:04:29/10/2022