بەپەلە: حاکمی کەلار هاوسەرەکەی کاوە گەرمیان دەستبەسەر دەکات (نوێکراوەتەوە)

لەدانیشتنی دۆسیەی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی، دادوەری دادگای تاوانەکانی کەرکوک - گەرمیان لە کەلار هاوسەری کاوەو مامی زیندانی دەکات.
لەسەر قسەکردن، دادوەری دادگای کەلار لە دۆسیەی رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی هاوسەرەکەی شیرین ئەمین و مامی کاوە ، عەبدوڵا محمەمەد دەستبەسەر دەکات.
پارێزەرەکەی کاوە گەرمیانی بە سپی میدیای راگەیاند " ئەمرۆ یەکەم دانیشتنی تۆمەتبارەکانی دۆسییەی کاوە گەرمیان بوو کە لە سێ تۆمەتبار تەنها دوانیان دەستگیرکراون کە ئەوانیش تۆمەتباران، توانا حسێن و زاخۆ ئەحمەدە".
کاوە لەتیف وتی" هاوسەرەکەی کاوە گەرمیان لەبەردەم دادوەری دادگای تاوانەکانی کەرکوک گەرمیان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەوان کێشەیان لەگەڵ تۆمتباری سێهەم مەحمود سەنگاویدا هەیە و وتی" بۆ تا ئێستا دەستگیرنەکراوە، داوای دواخستنی دانیشتنەکەی کرد تا ئەویش دەستگیر دەکرێت".
هەرەوەها پارێزەکەی کاوە وتیشی" لەو ساتەدا هەڵچوونێک لە نێوان دادوەری دادگاییکردنەکە حاکم ئەکردەم فەرەج و شیرینی هاوسەری کاوەدا روویداو کەسێکی خزمی کاوە کە مامیەتی لە دانیشتنەکدا قسەیەکی کرد و دادوەریش بڕیاری دەستەبەسەرکردنی بۆ هەردووکیان دەرکرد".
کاوە لەتیفی وتی" پاش ماوەیەک دادوەر بڕیاری دا کە دەستەبەسەرکەیان هەڵوەشێنێتەوە و ئازاد کران".
ئێستا هاوسەرکەی کاوە گەرمیانی و مامی ئازادکروان.   
 





AM:11:44:18/08/2014