(١٦) هاوڵاتی کورد لە ناڕەزایەتییەکانی چلەی ماتەمینی ژینا ئەمینی کوژراون

دوای ئەوەی ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ژینا ئەمینی لە شارە جیاوازەکانی کوردستان دەستیپێکرد، لانی کەم ١٦ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە لە شاری مەهاباد ٦ هاوڵاتی، سنە ٥ هاوڵاتی، بانە ٣ هاوڵاتی و لە شارەکانی قەسری شیرین و پیرانشار هەرکامیان یەک هاوڵاتی کوژراون. 

لەناو کوژراوەکاندا ٣ کەسیان ژن و ٣ کەسی تریان تەمەنیان خوار ١٨ ساڵە، هەروەها هاوڵاتییەکی خەڵکی باشوری کوردستان کە بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردنی یەکێک لە کوژراوانی شاری بانە چووبووە ئەو شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران کوژرا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ١٤ حاڵەت واتە ٨٨٪ جۆری کوشتنەکان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بووە و کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ بەهۆی لێدانی زەربەی توندی باتوم لەسەری و پیاوێکیش بەهۆی هەناسەتەنگی دوای بەرکەوتنی بە گازی فرمێسک ڕێژەوە گیانیان لەدەستداوە.


AM:09:19:01/11/2022