لەبارەی هەبوونی نەوت لە کۆگاکانی سلێمانی و دابەشنەکردنی قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند" بەدواداچوون بۆ ئەو ھەواڵە دەكەین".
ئەمرۆ پێج شەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەدواداچوون بۆ ئەو ھەواڵە دەكەن كە وەزارەتی سامانەسروشتییەكان وتویەتی نەوت لە كۆگاكانی سلێمانی ھەیە و دابەش نەكراوە.
ئاوات محەمەد وتیشی " هەر نەوتێک لە کۆگاکانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان هەبێت دابەشدەکرێت، بەپێی پلانیش نەوتەکە لەناو شاردا دابەشدەکرێت".
" ھەوڵێكی زۆر ھەیە بۆ چاوپێداخشاندنەوە بە بەرزی نرخی ئەو نەوتەی لە حكومەتی ناوەند و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە بۆ ھاوڵاتییان دابین دەكرێت"( قائیقام رایگەیاند).