لە بارەی دابەشکردنی نەوتە لەناو شارەکان زانیاری نوێ راگەیەندرا



بڕیارە له‌دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان دابه‌شكردنی نه‌وت له‌ سه‌نته‌ری شاره‌كانیش ده‌ستپێده‌كات. 

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، كەریم عەلی سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند "بەرزی نرخی نەوت لە ئێستادا گرفتی بۆ دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشکردووە، کە لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک ١٠٣ هەزار و ٥٠٠ دینارە، لەكاتێكدا حكومەتی عێراق بەرمیلێك نەوت بەسەر هاووڵاتییاندا بە ٣٠ هەزار دینار دابەشدەكات، بۆیە هاووڵاتییانی هەرێم رەتیانكردووەتەوە بەو نرخە نەوت وەربگرن".

چەندان شارۆچکەی هەرێمی کوردستان رەتیان کردەوە نەوتی حکومەتی هەرێم وەربگرن، لەبەرئەوەی نرخی ئەو دوو نەوتە ٨٠ هەزار دینارە کە لەسەر هاوڵاتیان دەکەوێت.



PM:09:19:04/11/2022