ڤیدیۆی تەرمی چەند سەربازێکی تورکیا بە کوژراوی دەکەوێتە دەست گەرێلا



میدیاکانی پەکەکە بڵاویان کردەوە" گەریلا گورزی قورس لە سوپای تورکی داگیرکەر دەوەشێنن و گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی لە گۆڕەپانی بەرخودانی مام رەشۆی بڵاوکردەوە. لەو چالاکییەدا ٧ داگیرکەر سزادرابوون".

میدیاکانی پەکەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن" لە ٢٦ی تەمووزدا داگیرکەران کە بە ئامانجی داگیرکردنی گردی شەژید مونزور و گردی شەهید ئارنۆس لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی مامرەشۆ رێگەیان دروست دەکرد، لەلایەن هێزەکانمانەوە خرانە ژێر چاودێریەوە. گروپە داگیرکەرەکە کە لە ٧ کەس پێکدەهات، کاتژمیر ٠٦:٤٥ەوە خرانە بۆسەوە و بە چالاکیەکی هەماهەنگ و رێکخراو گورزیان لێوەشێنرا. قۆڵی یەکەمی چالاکیەکە لە داگیرکەرانیاندا کە بڵاوببنەوە. هەموو گروپەکە کە لە ٧ کەس پێکدەهات، سزادران و یەکینەکەی دوژمن بە تەواوەتی لەناوبرا".

هەروەها هاتووە "تیمەکانی گەڕۆکمان کە چوونە سەر تەرمەکان، ئاشکرایان کرد کە ٣ لە داگیرکەران سەرباز و ٤ کەسی دیکەش کۆنترا بوون. هێزەکانمان، دەستیان بەسەر چەکێکی ئێم پی تی – ٥٥، ٣ چەکی ئەی کەی – ٤٧ (کڵاشینکوف)، ئامێرێکی بێتێل، قەمەیەک و دوو کڵاوی سەربازیدا گرت".

لە خوارەوە جۆینی تێلیگرامی سپی میدیا بکە بۆ بینینی شەڕەکە..



PM:06:59:05/11/2022