بەرێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ ڕایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دوو کچ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
یەکێک لە کچەکان تەمەنی ٢٠ ساڵە و خوێندکاری پۆلی ١٢ی ئامادەیی بووە، ئەوی دیکەشیان تەمەنی ١٤ ساڵ بووە و خوێندکاری پۆلی هەشتی بنەڕەتی بووە.
بەوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ، تاوەکو ئێستا هۆکاری سەرەکی خۆکوشتنی ئەو دوو خوێندکارە ئاشکرانەبووە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، کێشەی خێزانییان هەبووە.