سبەی دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی مانگی رابردوو دەکرێت


وەزارەتی بازرگانی عێراق راگەیاند، سبەینێ رۆژی یەکشەممە ٦ ی تشرینی دووەم دەست بە دابەشکردنی دەیەمین بەشە خۆراکی هاوڵاتییان دەکرێت.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا داود غەریری وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند" سبەینێ یەکشەممە دەیەمین بەشە خۆراکی هاوڵاتییان دابەشدەکرێت".

ناوبراو بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند" کۆمپانیای بازرگانی خۆراکی عێراق ئامادەکاری تەکنیکی و کارگێڕی بۆ کەلوپەلی خۆراکی تەواو کردووە و کەرەستە خۆراکییەکان لە فرۆشگاکاندا ئامادەکراوە و بەسەر ئەو هاوڵاتییانە دابەشدەکرێت کە سیستەمی کارتی بەشە خۆراک دەیانگرێتەوە".

لەلایەکی ترەوە هەر ئەمڕۆ، وەزارەتی بازرگانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا،  دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی هاوڵاتییان بە مانگانە دەبێت بەبێ دواکەوتن و لە دوو هەفتەی داهاتوودا یانزەیەمین بەشە خۆراکی هاوڵاتیان دابەشدەکرێت.

باس لەوەش دەکات بەشەخۆراکی مانگی تشرینی دووەم "مانگی ١١ی ٢٠٢٢" دابەشدەکرێت و مانگی کانونی یەکەم، ١ی ٢٠٢٢ دابەش ناکرێت.



PM:08:41:05/11/2022