لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی بازرگانی هەرێم ئاگاداری جوتیارانی سنوری پارێزگای دهۆک دەکاتەوە" کە بچن چەکی پارەی گەنمی ساڵی ٢٠١٤ وەربگرن".
دەقی ئاگادارییەکە:
ئاگاداری
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی دهوک / سایلوی فایدە ئاگاداری هەموو جوتیارەکانی پارێزگای دهۆک دەکاتەوە کە گەنمیان رادەستی سایلوی فایدە و ڕۆڤیا کردووە لە ساڵی (٢٠١٤) سەردانی سایلۆی فایدە بکەن، بۆ سایلۆی فایدە تاکو رێکەوتی (٢٠١٤/٧/٣١ ) سەرەدانی سایلۆی ناوبراو بکەن وە بۆ بنکەی ڕۆڤیا لە ریگەوتی (٢٠١٤/٦/٢٨ تاکو ٢٠١٤/٦/٣٠) بۆ وەرگرتنی چەکی پارەی گەنمەکەیان،
لەگەڵ ڕێزدا.